spot_imgspot_img

“رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت”

شارەزایەکی کەشناسی گۆڕانکاری لە کەش و هەوا و ڕێژەی بارانبارین لە هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت”گۆڕانکاریەکان باشتربوون و ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت”.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە خەڵك-ی راگەیاند، بەگوێرەی دواین گۆرانکاریەکان کاریگەری شەپۆلەکە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان زۆر باشتربووە بەڕاورد بە گۆرانکاریەکانی پێشتر.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوە گۆرانکاری بەسەر ئاستی بارینی بارانیشدا هاتووە و رێژەکان دڵخۆشکەرن و پێدەچێت لە زۆرێکی ئەو ناوچانەش پەڵە بدات.

ئاراس جەبار ڕوونیشیکردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە پەڵە بدات، دەبێت ئەوەش رەچاو بکرێت لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، بەتایەت ئەگەر بەپێی ئەو پێشبینیانە بەو ڕێژەیە باران ببارێت.

جێی سەرنجە، ئەمڕۆ نزیکەی دوو مانگ دەبێت وەرزی پایز هاتووە و هێشتا لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم یەکەم باران نەباریوە، و هاووڵاتیان و مامۆستایانی ئاینی هەر وو بانگەوازی نوێژە بەبارانەیان کرد، و لە زۆرێک لە ناوچەکان نوێژە بارانە کرا، لەگەڵ ئەوەشدا دابارینی ئەمساڵ دواکەوتووە و بەم هۆیەوە مەترسی دروستبوونی وشکەساڵی و قەیرانی گەورە دەکرێت لەڕووی ئاو و دابینکردنی ئاو بۆ خواردنەوە و بوارەکانی تر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە