کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بە هۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرماوە تاوە باران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەی گەرما بە گشتی 1-2 پلە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بە تایبەتیش لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی شەودا دابارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم و لەکاتەکانی درەنگانی شەودا لەهەندێک شوێن ئەگەری تاوەباران و بروسکەشی هەیە.
کەشناسی هەرێمی کردستان ڕاشیگەیاند، کاریگەری ناسەقاگیری کەش و دابارین بۆ ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی هەینی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : / پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

