spot_imgspot_img

پێنج کاندید زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا، دووانیان کوردن

لەسەر ئاستی عێراق، پارێزگاری کەرکووک کە بەربژێر بووە لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بەدەستهێنانی ٩٦ هەزار دەنگ، یەکەم دەنگی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ٢٤ کاتژمێر دوای ئەنجامدانی پڕۆسەکە، ئەنجامە بەراییەکانی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ئەنجامانە، ڕێبوار تەها ٩٦ هەزار دەنگی لە بازنەی کەرکووک لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەدەستهێناوە و بە یەکەم دەنگ لەسەر ئاستی عێراق دادەنرێت.

دوای ئەوە، سەرۆکی لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان محەمەد شیاع سوودانی ٩٢ هەزار و ٤٧٧ و لە لیستی پارتی تەقەدوم محەمەد حەلبووسی ٧١ هەزار و ٩٩٢ دەنگی بەدەستهێناوە.

نووری مالیکی لە پلەی سێیەمی دەنگەکان دێ لەسەر ئاستی عێراق کە ٦٨ هەزار و ٧٨٥ دەنگی بەدەستهێناوە و دوای ئەوە جەمال کۆچەر کە بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بووە ٥٨ هەزار و ١٩١ دەنگی هێناوەتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە