spot_imgspot_img

سوودانی: كراوەین بەڕووی هەموو لایەنەكاندا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کراوەیە بەڕووی هەموو لایەنەکاندا بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

سوودانی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا دەستخۆشی لە لایەنگرانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئیرادەو بەرژەوەندیی تەواوی هاووڵاتیان، بەوانەشەوە كە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، چونکە عێراق هی هەمووانە.

سوودانی ڕاشیگەیاند، کێبڕکێی هەڵبژاردن کۆتایی هات، داواشی لە هەموو لایەک كرد بەرژەوەندی نیشتمانی لە سەرووی هەمووانەوە دابنێن بۆ ئەوەی خزمەت بە گەلی عێراق بکەن، وتیشی، بڕیاری گەل دەسەڵاتی کۆتاییە و دەبێت حکومەتێکی لێهاتوو پێکبهێنن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە