spot_imgspot_img

ساڤایا سەرلەنوێ پەیام بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق دەنێرێت

نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە پەیامی سنووردانان بە گوێی گروپە چەکدارەکانی عێراقدا دەدات.

مارک ساڤایا نێردەى تایبەتى سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی فەرمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لەگەلى عێراق دەکەم بەبۆنەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانەوە.

وتیشی: “گەلى عێراق جارێکى دیکە سەلماندى پابەندە بە ئازادى و سەروەرى یاسا و بنیادنانى دامەزراوەکان”.

ساڤایا جەخت دەکاتەوە کە “ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانى سەروەرى عێراق و هەوڵەکانى چاکسازیی و سنووردانان بۆ دەستوەردانى دەرەکى و گروپە چەکدارەکان”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە