پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا سبەی پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم دام و دەزگاکانی ئەو شارە.
لە بڵاوکراوەیەکدا، ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیاریدا کە سبەینێ پێنجشەممە دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکەدا ڕابگیرێت.
بەپێی بڵاوکراوەکە، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاندووە، کە بڕیارەکە بە مەبەستی ڕێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران و کارمەندانی پەروەردەیی، کە “بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە کاریان کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن”.
جێی ئاماژەیە، دوای هەفتەیەک لە پشوو، بڕیارە سبەینی لە هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە، و پەروەردەش بە فەرمی ئەو بڕیارەی راگەیاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت.
