قوباد تاڵەبانی پەیامی خۆی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی کوردستان کرد و دەڵێت” پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە عێراقییەکان دەکەم”.
قوباد تاڵەبانی، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئەم سەرکەوتنە هی هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە”.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، سوپاسی بەشدارییە بەرچاوەکەی خەڵکی کوردستان دەکەم و سوپاس و پیرۆزباییەکی تایبەتیش ئاراستەی هەموو دەنگدەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، کە بە دەنگەکانیان سەنگ و پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عێراقدا بەهێزتر کرد.
قوباد تاڵەبانی، دەنگدەران و جەماوەری یەکێتی و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە، کە یەکێتی لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەدا دەبێت و بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی.
ڕاشیگەیاند، کە یەکێتی ئەم متمانەیەی خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، و شەڕ لەسەر هەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
