spot_imgspot_img

کۆمسیۆن ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکانی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانەکە 56٪ی تێپەڕاندووە کە 12 ملیۆن و 9 هەزار و 453 کەس لە کۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر بەشدارییان کردووە.

سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، زۆرترین ئاستی بەشداریکردن لە دهۆک تۆمار کراوە کە ڕێژەکەی 76.07٪ بووە، دوای ئەویش هەولێر 69.02٪ و سلێمانیش لە پلەی سێیەمدایە کە تەنیا 56.87٪ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە.

لە کەرکووکیش ڕێژەی بەشداریکردن 64.12٪ بووە ونەینەواش 64.04٪.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە