وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەربارەی دەوامی سبەینێی ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، پشوو نییە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان دەست پێدەکاتەوە و پشوو نییە.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی ئامادەکاریی هەڵبژاردن لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە تا سێشەممە، پشوو بووە و ئەمڕۆش لە تەواوی دامودەزگاکان پشووی فەرمی بووە بۆیە دەوامی قوتابخانەکان نەبووە،
دووپاتیشیکردەوە کە سبەینێ پێنجشەممە، دەوام دەست پێدەکاتەوە و پشوو نییە.
