کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی نزمبوونەوەی پلەی گەرما دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت کە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی

