وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، 20 سەربازی سوپاکەیان لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لەسەر سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، زانیاری دەربارەی ناسنامەی ئەو سەربازانەی بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکەی جۆری C130 لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا، گیانیان لەدەستدا.
هاوکات یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “هاوڕێ چەکدارە قارەمانەکانمان، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرەکەمان لە جۆری C130 کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو وڵاتەکەمان گەشتی دەکرد، لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا شەهیدبوون. بە ناوی خۆم و گشت کارمەندانی وەزارەتی بەرگرییەوە داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدەکانمان دەکەم و، سەرەخۆشی لە کەسوکارە بەڕێزەکانیان و گەلە ئازیزەکەمان دەکەم”.
ئەمەش دیمەنی ساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکەیە:
