spot_imgspot_img

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت

چاوەڕوان دەکرێت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمان بە فەرمی ڕابگەیەنێت و ئاشکراشیکرد کە ڕێژەی بەشداریکردن 55٪ی تێپەڕاندووە.

بە پێی پلانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەیەنرێت کە دوێنێ بەڕێوەچوو.

درەنگانی دوێنێ شەو کۆمسیۆن ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدەران لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتووەتە زیاتر لە 55٪.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای گەیشتنی ئەنجامی 99.7٪ی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتیدا گەیشتووەتە 10,898,327 دەنگدەر، لە کۆی 20,063,773  دەنگدەر، بەمەش ڕێژەی دەنگدان زیاتر لە 54٪ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو لە ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت کە ڕۆژی 9ی مانگ بەڕێوەچوو، گەیشتووەتە 1,084,289  دەنگدەر، لە کۆی 1,313,980  دەنگدەر، بەمەش ڕێژەی دەنگدان 82.5% بووە بۆ سەرجەم وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت.

ڕاشیگەیاند، ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی ئاوارەکان گەیشتووەتە 20,527  دەنگدەر، لە کۆی 26,538  دەنگدەر، بەمەش ڕێژەی دەنگدان 77%  بووە بۆ سەرجەم وێستگەکانی دەنگدانی ئاوارەکان.

کۆمسیۆن جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران لە ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتووەتە نزیکەی 12,003,143  دەنگدەر، لە کۆی 21,404,291  دەنگدەر، بەم پێیەش ڕێژەی دەنگدان لە 55٪ تێپەڕ دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە