بانکی ناوەندی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كه‌ن دوره له ڕاستییه‌وه و داوا له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات پشت به سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ببه‌ستن.
بانکی ناوەندی عێراق ئه‌مشه‌و له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، “دەزگاکانی هەواڵ، هەواڵیان بڵاوکردوه‌تەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن توێژینەوەکانی بانکی ناوەندی عێراق پێشبینی دابەزینی بەهای دینار ده‌كه‌ن به‌جۆرێك یه‌ك دۆلار بگاته چوار هه‌زار دینار، لەمبارەیەوە دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه کە ئەو زانیاریانە بەتەواوی درۆیە و لەلایەن هیچ قەوارەیەکی فەرمی ناو بانکەوە دەرنەچووە”.
بانکەکە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیان دەکات، هەواڵەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن و بەو دەنگۆیانەی بەمەبەستی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی دارایی لە بازاڕدا هەڵنەچنێن.
ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردبوه، بەرزبونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، سەرکەوتنی سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی دەردەخات بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دەستکەوتنی دۆلار لە بازار و دەستخستنی لە ڕێگەی کەناڵە فه‌رمییه‌كانه‌وه کە تیایاندا ڕەچاوی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کراوە.
ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕو، بانکی ناوەندی لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و بەرزکردنەوەی تواناکانی بەردەوام دەبێت تا ببێتە هۆکارێکی سەرەکی گەشەی ئابوری وڵات، بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی بانکەکانی ناوخۆ دەکەن تا بتوانن خزمەتگوزاری نوێ و ناوازەی بانکی بەمەبەستی بۆ پشتیووانی کەرتەکان، ئاسانکاریی پارەدارکردن و ئاڵوگۆڕی دراو بەشێوەی کاش پێشکەش بکەن.
