spot_imgspot_img

بافڵ جەلال تاڵەبانی: “هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە ببێتە وەرچەرخانێک لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا”

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، پیرۆزبایی لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق کرد و، هیوای خواست ئەم هەڵبژاردنە ببێتە سەرەتای وەرچەرخانێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

لە پەیامێکدا، سەرۆکی یەکێتی ستایشی بەشداری کردنی هاووڵاتیانی کرد لە پرۆسەی هەڵبژاردندا و، سوپاسی تایبەتی ئاڕاستەی هەموو ئەو لایەنانە کرد کە بەشداریان لە سەرخستنی پرۆسەکەدا کردووە.

سەرۆکی یەکێتیی پەیامێکی ڕوونی ئاڕاستەی ئەو کاندیدانە کرد کە دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و، داوای لێکردن بە گیانی بەرپرسیارەتییەوە کار بکەن و داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی بکەن و، ڕایگەیاند: “داوا لە تەواوی ئەو نوێنەرانە دەکەم کە متمانەی دەنگدەران بەدەستدەهێنن، داکۆکی لە مافی هاووڵاتیانی تەواوی ناوچەکان بکەن”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی هیوای خواست قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەستپێبکات و، وتی: “هیوادارم دوای بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە، سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندی هەرێمی کوردستان و عێراق بێتە کایەوە و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان بکرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە