پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان داخران و بڕیاره كه‌مێكی تر پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكات.
وه‌ك چۆن كۆمسیۆن بڕیاری لێدابوو له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و خۆكرده‌كی ئامێره‌كان له‌كاركردن وه‌ستان. هاوكات ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا داخران.
بڕیاریشه كه‌مێكی تر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكرێنه‌وه و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی كارته‌كانی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكات.
كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2025 به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
