spot_imgspot_img

موقتەدا سەدر ڕەتی دەکاتەوە، پشتیوانی لەهەر بەربژێرێک کردبێت

سەركردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر، وێڕای دووپاتکردنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پشتیوانی لە هیچ بەربژێرێک نەکردووە.

لە پەیامێکیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، موقتەدا سەدر دەڵێت: “هەر کەس و یان لایەنێکی سیاسی کە بانگەشەی ئەوە بکات ئێمە پشتیوانیمان لێکردووە لەو هەڵبژاردنەدا، ئەوە ڕاست ناکات”.

سەدر ڕاشیگەیاندووە؛ هەر کەسێک کە بڕوا بەو بانگەشانە بکات، یان فریودراوە، یان کەلێنی کردووەتە ناو ئێمە، یان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

سەركردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە: “ئێمە لە گەندەڵییەکانیان، پاشکۆیەتی و یان چەکە نایاساییەکانیاندا هاوبەش نابین، چونکە خۆشەویستی بۆ نیشتمان، بەشێکە لە ئیمان، بۆیە بایکۆتمان هەڵبژارد”.

موقتەدا سەدر لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە کۆی پڕۆسەی سیاسی عێراقی ڕەتکردووەتەوە و لەم هەڵبژاردنەشدا داوای لە لایەنگرانی کرد کە بایکۆتی پرۆسەکە بکەن و بەشداری تێدا نەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە