spot_imgspot_img

كەشناسی: ئەو هەورانەی ئاماژەی باران بارینن لە ئاسمانی هەرێم دەركەوتن

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو هەورانەی لە ئاسمانی هەرێم دەركەوتوون و بە “هەوری سمحاق” ناسراون ئاماژەن بۆ هاتنی شەپۆلی باران بارین.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خودای گەورە ویستی لەسەربێت، لەئێستادا بەهەوری بەرز و بێ باران کە بە “هەوری سمحاق” ناسراوە لەبەرزی (٥ – ١٢) کلیۆمەتر لەبەرگەهەوای ئاسمانی تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروستبووە.

دەشڵێت: ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هاتنی شەپۆلێکی باران بارین و پێشبینی دەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پاڵەپەستۆ بەرزەی کەبۆتە بەربەستێک لەبەردەم هاتنی پاڵەستۆی نزم تێکبشکێت و بارانی و باش هەورە بروسکە جێگای دەگرێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ پێشبینییەکانی کەشوهەوا لەچاو دوێنێ گۆڕانکاری باشتر ڕِوویداوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم له هەندێ ناوچە کاریگەری شەپۆلەکە لەمامناوەند گۆڕاوە بۆ بەهێز بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە