spot_imgspot_img

نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد

لەكاتێكدا هاووڵاتیان بە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق سەرقاڵن، ئابووری جیهانی لە گۆڕانی بەردەوامدایە و نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 4134.80 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 951 هەزارە و عەیاری 21 بە 833 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 714 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەگەڵ ڕێككەوتنی ئەمریكا و چین بەهای ئۆنسەی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی بۆ 3 هەزار و 900 دۆلار.

لای خۆشیەوە، بازرگان و نووسەری ئەمریکی، ڕۆبێرت کیۆساکی، پێی وایە ساڵی 2026 بەرزبوونەوە لە چەندین نرخدا دەبێت و ئاماژەی بەوەشکرد، کە زیادبوونی قەرزەکانی ئەمریکا وا لە وەبەرهێنەران دەکات ڕوو لە سامانە ڕاستەقینەکان بکەن.

وتیشی، “نرخ بۆ بیتکۆین لە ساڵی2026 دا 250 هەزار دۆلارە و نرخی زیویش 100 دۆلار دەبێت. من خاوەنی کانی زیوم و دەزانم کە زیوی نوێ جۆرێکی دەگمەنە”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە