spot_imgspot_img

ڕۆژێک کرایە پشوو

بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، سەۆک وەزیرانی عێراق سبەینێ کرایە پشوو.

ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە فەرمنای محەمەد شیاع سوودانی، هەموو دامودەزگاکانی سەر بە دەوڵەت پشوو دەبن جگە لەو دامودەزگایانەی کە ئەرکی پێویستیان هەیە، وەک هێزە ئەمنییەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، ئەو بڕیارە بەمەبەستی دەرفەت خولقاندن بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هێزە ئەمنییەکان بووە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکان و گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان و چۆلکردنی قوتابخانەکان.

تا ئێستا دیار نییە کە ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یان نا.

کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە