وەزیری دارایی عێراق، دوای بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگدان وتی، “قۆناغی داهاتوو پێویستی بە کۆکردنەوەی هەموو هەوڵەکان هەیە بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدانی ئابووری”.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە بەغداد بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان کرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد.
تەیف سامی، جەختی کردەوە کە بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەرایەتی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و دەستووری دەکات کە یارمەتیدەرە بۆ چەسپاندنی ڕێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری.
وەزیری دارایی عێراق وتیشی: “قۆناغی داهاتوو پێویستی بە کۆکردنەوەی هەموو هەوڵەکان هەیە بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدانی ئابووری، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئاواتەکانی هاووڵاتیاندا بگونجێت”.
