محەمەد حەسان، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دووپاتی کردەوە؛ ئەمڕۆ ئاهەنگێکی دیموکراسییە کە هەموو عێراقییەکان تیای بەشدارن.
حەسان وتی “سەردانی ژمارەیەک لە بنکەکانی دەنگدانم لە بەغدادی پایتەخت کرد، و کۆمسیۆن ڕێکخستنێکی باشی پڕۆسەی دەنگدانی نیشاندا.”
وتیشی: “بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بنەمای چەسپاندنی دیموکراسییە و کاتی ئەوە هاتووە عێراق لە دیاردە نەرێنییەکان خاڵی بێت.”
ناوبراو دەڵێت؛ “عێراقییەکان دووبارە جەخت دەکەنەوە کە دەنگی هاووڵاتی سەرچاوەی شەرعییەتە.”
