spot_imgspot_img

وتەبێژی پارتی: شێوازی مامەڵەکردنمان دەگۆڕین

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان جیاواز دەبێت لەوەی پێش هەڵبژاردن هەیان بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ لایەنەکان جیاواز دەبێت لەو شێوازەی کە پێش هەڵبژاردن ڕایگەیاندبوو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

وتەبێژی پارتی وتیشی: خەڵکی کوردستان دەنگیان دابوو بۆ ئەوەی پەرلەمان و حکومەت پێکبهێنرێت و دەبێت ئومێدی خەڵکی کوردستان بێتە دی.

مەحمود محەمەد، ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت دەستوور جێبەجێ بکرێت کە ماددەی 140 و کۆمەڵێک بابەتی دیکەش لەخۆ دەگرێت و مافی خەڵکی کوردستانن و دەبێت هەموویان بەیەکەوە جێبەجێ بکرێن و هیچی دیکە قبووڵ ناکەین هەندێک ماددەی دەستووری جێبەجێ بکرێت و هەندێکی پێشێل بکرێت.

باسی لەوەشکرد، 53 ماددەی دەستووری هەن کە تا ئێستا یاسایان بۆ دەرنەچووە، هەروەها کۆمەڵێک دامەزراوەی زۆر گرنگی حکوومەتی فیدراڵی هەن، کە فیدراڵییەت بەرجەستە دەکەن و تا ئێستا هەر بوونیان نییە.

مەحمود محەمەد، لەبارەی ئەگەری پێکهێنانی هاوپەیمانی لەناو پەرلەمانی عێراقدا وتی: هاوپەیمانی سەخت نابێت ئەگەر عەقلییەتی هەموو لایەنێک بگاتە ئەوەی لەمەودواعێراق تەنیا بە لایەنێکی دیاریکراوی نەتەتەوەیی یاخود مەزهەبی بەڕێوەناچێت، بەڵکو دەبێت هەموو لایەنە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بەیەکەوە عێراق بەڕێوەببەن چونکە ئەزموونی حوکمی تاکلایەنە پێشتر شکستی هێناوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە