spot_imgspot_img

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، لەهەندێ ناوچە دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەور و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە وە لەناوچە شاخاویەکان بە یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

سۆران: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە