spot_imgspot_img

عامری: ڕێگا بە دەستوەردانی دەرەکی نادەین

خراوی بەدر، ھادی عامری ڕایگەیاند کە ڕێگا نادەن، ھیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لەپێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق بکرێت.

ھادی عامری لە بنکەیەکی دەنگداند لە شاری بەغدا بۆ خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی داو  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وتی: “پرۆسەی ھەڵبژاردن بە باشی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ “.

وتیشی؛ عێراق بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە، سەرکەوتنی بەدەستھێناوە”.

هادی عامری ئەوەشی وت؛ : “ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەمووان دەخوازین و ھیچ ڕکابەرییەکی توند لە نێوان ھێزە سیاسییەکاندا نەبوو، ئێمە ھیوای زۆرمان ھەیە کە دوای ھەڵبژاردن بە زووترین کات حکوومەتێکی گشتگیر پێکبھێندرێت و ڕێز لە ھەموو بیروبۆچوونەکان دەگرین”.

ڕاشیگەیاند؛ ڕێگا نادەن، ھیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لەپێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە