spot_imgspot_img

هەزار و ٢٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن

 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ هەزار و ٢٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی و ٥٠٠ هەزار بریکاری لایەنە سیاسییەکان، چاودێری هەڵبژاردنەکان بۆ خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەکەن.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی ڕایگەیاند؛  ٥٠٠ میدیا و ئاژانسی هەواڵیی عەرەبی و بیانی ڕووماڵی هەڵبژاردنەکان بۆ خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەکەن.

ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، حەسەن هادی زایەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیید ئاماژەی بەوەدا کە هەزار و ٢٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی و ٥٠٠ هەزار بریکاری لایەنە سیاسییەکان و ٥٠٠ میدیا و ئاژانسی هەواڵیی عەرەبی و بیانی ڕووماڵ و جاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

باسی لەوەش کرد کە کۆمیسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو چاودێران و میدکاران کردووە، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا بە باشی و شەفافی بەڕێوەبچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە