شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لەکاتی دەنگدان لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو بەهێزبوونی قەوارەی هەرێم دەنگیان دا.
وەزیری پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە، دوای بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگدان وتی: “لە پێناو بەهێزبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە عێراق، ئەمڕۆ بەشداربووین لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.
ئەوەشی وتووە: “بە هیوای سەرکەوتن و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی دەستوور و بنەما یاساییەکان”.
