spot_imgspot_img

دەستێوەردانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتدەکرێتەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی ڕەتکردەوە کە تۆمەتی خستبووە پاڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا و بە “دەستێوەردانێکی وروژێنەر” لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە وەسفی کرد بوو.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: “بەدواداچوونی بۆ لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی کۆماری عێراق کردووە و “سەرسوڕمانی خۆمان لەم لێدوانانە” دەردەبڕین.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت؛ لێدوانەکە بە “دەستێوەردانێکی ئاشکرا و ڕەتکراوە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق” دەزانێت، چونکە “پڕۆسەی هەڵبژاردن بابەتێکی نیشتمانییە و تەنها لەژێر ویستی گەلی عێراق و دامەزراوە دەستوورییەکانیدایە”.

وەزارەتی دەرەوە دووپاتی کردەوە، کە “عێراق پەیوەندییەکی هاوسەنگی لەگەڵ دراوسێکانی دا هەیە، کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی سەروەریی یەکتری و دەستنەوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان دامەزراوە”.

جەختی لەوەش کردەوە کە “پاراستنی دراوسێیەتی باش پێویستی بە پابەندبوونێکی ورد بەم بنەمایانە هەیە، و خۆدوورگرتن لە هەر لێدوان یان هەڵوێستێک کە کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق یان دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆییدا هەبێت”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی تۆمەتبار کرد بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، و دووپاتی کردەوە کە ئەم دەستێوەردانانە “بێگومان زیانبەخشن”.

بەقایی لە کۆنفرانسی هەفتانەیدا وتی، ئەزموونەکان دەیسەلمێنن کە هەرکاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاروباری وڵاتانی تردا دەستێوەردانی کردبێت، ئەنجامەکەی زیانگەیاندن بووە بە ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتانە و تەواوی ناوچەکەدا.

ڕوونیشی کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق “گرنگییەکی تایبەتیان هەیە لەدیاریکردنی چارەنووسی گەلی عێراق، و هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی لەم پڕۆسەیەدا ڕەتکراوە و ئیدانە کراوە”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە