نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشبینی بەشدارییەکی بەرفراوانی دەنگدەرانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا کرد و داوای لە هەموو عێراقییەکان کرد, کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکەن و پەیامێک بدەنە هەموو ئەوانەی گرەو لەسەر شکستپێهێنانی هەڵبژاردنەکان دەکەن.
مالیکی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای ئەوەی دەنگی دا، وتی: “پێشبینی دەکات بەشدارییەکی بەرفراوان لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت”.
داواشی لە “هەموو عێراقییەکان کرد، کە بەشدار بن و پەیامێک بدەنە ئەوانەی گرەو لەسەر شکستپێهێنانی هەڵبژاردنەکان دەکەن”.
مالیکی وتی: “گەلی عێراق و هێزە سیاسییەکانی کە توانیان بگەنە ئەم ڕۆژە گەورەیە، هەموو ئاستەنگەکانیان تێپەڕاند کە لە بەردەمماندا بوون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان”، ئاماژەی بەوەدا “سازدانی هەڵبژاردن ڕۆژێکی خۆشییە، و زیاتر دڵخۆش دەبین کاتێک ئەنجامەکان دەردەکەون”.
ڕوونیشی کردەوە: “زوو هاتین بۆ ئەوەی بانگەوازێک ئاراستەی هەموو گەلی عێراق بکەین تا بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بچن و دوا نەکەون، چونکە ڕۆژێکی گەورەیە بۆ عێراقییەکان.
