محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌دوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی دوای ده‌نگدانی لە ناوچەی کەڕادە مریەم لە بەغدا له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، “پیرۆزبایی ئه‌م ئاهه‌نگه دیموكراسییه له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی ده‌ستوری خۆیاندا جێبه‌جێكران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هه‌ڵبژاردنه‌كان پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، له‌ئێستاشدا له كه‌شێكی سه‌لامه‌ت و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
سودانی له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، “حكومه‌ت گرنگییه‌كی زۆری به گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات داوه”، ستایشی “ڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی له ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردوه”.
كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رانسه‌ری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.







