spot_imgspot_img

مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاری خەڵکە

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی عێراق، لە بنکەیەکی هەولێر، دەنگی دا و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ڕۆژی بڕیاری خەڵکە، هیوادارم خەڵک بتوانێت لە کەشێکی ئارام و ئازادا بە ئارەزووی خۆیان دەنگی خۆیان بدەن”.

مەسرور بارزانی، باسی لەوەشکرد، “بێگومان هەڵبژاردنێکی گرنگە و هیوادارم خەڵک بە هەموو ئارەزووی خۆی، دوور لە هەموو فشارێک، بڕیاری خۆی بدات، چونکە بڕیاری ئەمڕۆی خەڵک، ڕێڕەو و شێوازیی حوکمڕانی چوار ساڵی داهاتوو دیاری دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو: هیوادارم، کۆمسیۆنیش بە ئەمانەتەوە تا دوایی و کۆتایی پڕۆسەکە، مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەران بکات”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسیب لەوەشکرد، “داوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازم و هیوادارم هەموو هاووڵاتییان ئەمڕۆ بێن و دەنگی خۆیان بدەن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە