بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بنکەی ڕەوشەن بەدرخان لە شاری سلێمانی دەنگی دا.
بافڵ تاڵەبانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان داوای لە هاووڵاتییان کرد بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکەن و وتی: “داوا دەکەم بە ویژناەوە دەنگ بە لایەنێک بدەک کە دەتوانێت زیاتر لە 222 کێشەتان بۆ چارەسەر بکات” وەک ئاماژەیەک بۆ ژمارەی لیستی یەکێتی.
لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگداندا بە ڕووی دەنگدەراندا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگی دا.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ١١٩ ھەزار و ١١١ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و، ٥٠٦ بنکەی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کراوەتەوە، کە دوو ھەزار و ٢٠٠ وێستگەی دەنگدان لەخۆ دەگرن و، ١٣٥ کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ١٨ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.



