spot_imgspot_img

نێچیرڤان بارزانی دەنگی دا

لەگەڵ دەستپێکی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆتێل ڕۆتانا لە شاری هەولێر بەشداری پڕۆسەکەی کرد و دەنگی دا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کرد و لە هەولێر دەنگی دا.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە.

هەروەها لە ھەرێمی کوردستان ١٣١٢ بنکەی دەنگدانی گشتی ھەیە، لەو ژمارەیەش ٥٢٨ بنکە لە ھەولێر، ٥٠٦ بنکە لە سلێمانی و ٢٧٨ بنکە لە دھۆکە، ھاوکات دوو ملیۆن و ٨٤٤ ھەزار و ٥١ کەس لە لە ھەرێم مافی دەنگدانییان ھەیە.

هاوکات یەکشەممەی ڕابردوو ٩ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەشداربوون سەدا ٨٢ بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە