spot_imgspot_img

دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد

لە ھەرێمی کوردستان ١٣١٢ بنکەی دەنگدانی گشتی ھەیە، لەو ژمارەیەش ٥٢٨ بنکە لە ھەولێر، ٥٠٦ بنکە لە سلێمانی و ٢٧٨ بنکە لە دھۆکە، ھاوکات دوو ملیۆن و ٨٤٤ ھەزار و ٥١ کەس لە ھەرێم مافی دەنگدانییان ھەیە.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد و دەنگدەران ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە.

لە ھەرێمی کوردستان ١٣١٢ بنکەی دەنگدانی گشتی ھەیە، لەو ژمارەیەش ٥٢٨ بنکە لە ھەولێر، ٥٠٦ بنکە لە سلێمانی و ٢٧٨ بنکە لە دھۆکە، ھاوکات دوو ملیۆن و ٨٤٤ھەزار و ٥١ کەس لە ھەرێم مافی دەنگدانییان ھەیە.

لەم پڕۆسەیە تێیدا حەوت ھەزار و ٧٦٨ بەربژێر لە ١٨ پارێزگای عێراق کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانیی دەکەن.

ئەو ٣٢٩ کورسییەی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراون بە جۆرێک، بەغدا ٦٩ + ٢ کورسی بۆ کۆتا، نەینەوا ٣١ + ٣ کورسی بۆ کۆتا، بەسڕە ٢٥ کورسی، زیقار ١٩ کورسی، سلێمانی ١٨ کورسی، بابل ١٧ کورسی، ھەولێر ١٥ کورسی + ١ کورسی کۆتا، ئەنبار ١٥ کورسی، کەرکووک ١٢ + ١کورسی بۆ کۆتا،، دیالە ١٤ کورسی، سەڵاحەدین ١٢ کورسی، دھۆک ١١ کورسی + ١ بۆ کۆتا، واست ١١ کورسی + ١ بۆ کۆتا، کەربەلا ١١ کورسی، دیوانییە ١١ کورسی، میسان ١٠ کورسی، موسەننا ٧ کورسی و نەجەف ٣ کورسی ھەیە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە