spot_imgspot_img

ترەمپ و شەرع باس لە هەرێمی فیدڕاڵی بۆ كوردانی سووریا دەكەن

میدیاكانی ئەمریکا لە پەراوێزی سەردانی سەرۆكی كاتی سووریا بۆ واشنتۆن و كۆبوونەوە مێژووییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەم سەردانە و کۆبوونەوەسەی نێوان ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی ئەمریکا پارێزگاری لە کەمینە پێکهاتەکانی سووریا بکات.

کەناڵی (فۆکس نیوز)، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، باس لە بارودۆخی سووریا دەکات بڵاویکردەوە ”ئێستا ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ لە بەردەم دەفەتێکی باشدایە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کەمینەکانی سووریا بکرێت کە لە نێوانیان کورد و دروز و کریستیانەکان هەیە.”

ئاماژە بەوەشكراوە، لە پێش شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی ٢٠١١، لەو وڵاتە زیاتر لە ملیون و نیوێک هاووڵاتی کریستیان هەبوون، کە دەگەیشتنە لە ١٠٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە، بەڵام لە ئێستادا تەنها ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی کریستیان هەن و سەرجەمیان ژیانیان لە مەترسیدایە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ئەو میدیا ئەمریكییە هۆشداریداوە لەوەی “لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سووریا و هاتنی دەسەڵاتی نوێ سووریا لە دوای بەشار ئەسەد، هێستا هەڕەشەکان بۆ سەر کەمینەکانی سووریا بەردەوامە لە وانەش ئەو توندوتیژەی کە بەرامبەر بە دروزەکان ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ کردوە خۆکوژییەکان لە دژی کریستیانەکان”.

کەناڵەکە، سیستەمی فیدراڵی کە پارێزگاری لە مافی کەمینەکانی سووریا بکات بە باشترین چارەسەر دەزانێت و دەڵێت: ” ئەو بەڕێوەبەردنەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) هەیە باشترین نمونەیە کە دەتوانێت لە ڕێگەیەوە سیستەمی فیدراڵی جێبەجێ بکرێت، کە لەو ناوچانە هەر یەک لە عەرەب و کورد و کریستیانەکان توانیوانە بە ئاشتەوای بژین و هەروەها ڕووبەڕووی شەڕی داعش و گروپە چەکدارەکان ببنەوە.”

(فۆکس نیوز) بە ئاماژەدان بە هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردوە، هەرێمی کوردستانی عێراق مۆدێلێکی زۆر سەرکەوتووە بۆ ئەوەی کە چۆن ئەمریکا دەتوانێت لە سووریا کار بکات و ببێتە هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی هەژموونی ئەمریکا و هەروەها بارستنی کەمینەکانی ئەو وڵاتە.

سەبارەت بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکردوە، کە ترەمپ ناچارە بەوەی پارێزگاری لە کەمینەکانی سووریا بکات بە تایبەتی کریستیانەکان بەو پێی پارێزگاری کردن لێیان بەشێک بووە لە بانگەشەکانی لە کاتی هەڵبژاردن و لە ئێستادا پێویستە کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع باس لەو بابەتە بکرێت.

ڕِاشیگەیاندووە” لە ئێستادا بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هاوکارە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی بەکاربخات و هەبوونی سیستەمێکی لامەرکەزی گونجاو لە سووریا ئامانجی بێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندی وڵاتانی دیکە نابێت جونکە هەریەک لە تورکیا و ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕێگەی ناوچەکانەوە هەژموونیان لەو وڵاتە زیاد دەکەن نەک لە ڕێگەی نەتەوە و پێکهاتەکانی.”

لە ئێستادا سەرۆکی سووریا و تیمەکەی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و شاندەکەی کۆببنەوە، باس لە چەندین پرسی گرنگ بکەن.

سووریا وڵاتێکی جیاوازە کە نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان لەگەڵ یەک دەژین. لەناو ئەوانەدا، کورد، کرستیان و دروز و تەنانەت عەلەویەکان هەیە هەریەک بە شێوەیەکی تایبەتی بەشێکی گرنگی کۆمەڵگای سووریا دروست دەکەن، لە ڕابردوو و لە ئێستاش ژیانی بە بەردەوامی لە مەترسیدا بووە و لەگەڵ هاتنی دەسەڵاتی ئێستای سووریا بارودۆخ خراپتر بووە و داواکارییەکان زیاتر دەبێت بۆ پاراستنیان.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە