دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس بڕیاری ئازادکردنی “نیکۆلاس سارکۆزی” سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد، ئەمەش دوای 20 ڕۆژ لە زیندانیکردنی بەو مەرجەی لە ژێر چاودێری دادوەریدا بێت.
لە مانگی ڕابردوودا دادگای پاریس بڕیاری زیندانی كردنی ساركۆزی دا “به‌هۆكاری گه‌نده‌ڵی دارایی بۆ لیبیا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لیبیا لە ساڵی 2007دا”.
ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردەوە، لە میانی دانیشتنی دادگای تایبه‌تمه‌ندا به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی و میدیا ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا، بڕیاری ئازادکردن بۆ ساركوزی ده‌رچوو.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له دانیشتنه‌كه‌دا داواکاری گشتیی پاریس پێشنیاری ئازادکردنی مەرجداری بە چاودێری دادوەریی بۆ سارکۆزی ده‌ركرد.
نیكۆلاس ساركۆزی لە ڕێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە لە زیندانی “لا سانتێ” لە پاریس بەشداری لە دانیشتنەکەدا كرد و ئه‌ستۆپاكی خۆی خسته‌ڕوو.
