شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر یەكەم شەپۆلی باران و بەفری ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: زستانێکی تایبەت لەپێشمانە و دۆخی باران بارین بەڕەو باش بوون ئەڕِوات.
زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەناوەڕاستی مانگ بەدواوە شەپۆلی باران بارین دەست پێدەکات لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق واتا لەهەفتەی ئایندە باران بارین دەست پێدەکات.
ڕاشیگەیاند، پــلەکانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەرزەکان ئەگەری بارینی بەفری هەیە وەک ناوچە شاخاوییەکانی حاجی ئۆمەران و هەڵگورد و ناوچە سنورییە بەرزەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، لەدوای ئەم باران بارینە، دۆخی باران بارین ئاسایی دەبێتەوە وەک پێشتر وتمان پایزی وشک و بێ بارانیە، بەڵام زستانی باش و سەخت و پڕ باران دەبێت.
ئەو شارەزا كەشناسیە دەشڵێت: لە کۆتایی ئەم مانگەیش لانینا وردە وردە لاواز دەبێت و بەکورتی زستانێکی تایبەت لەپێشمانە و دۆخی باران بارین بەڕەو باش بوون ئەڕِوات.
