spot_imgspot_img

كام منداڵانانە مەترسی پەتایان لەسەر نییە؟

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان دەڵێت: ئەو منداڵانەی نەخۆشی درێژخایەن یان خوار یەك ساڵ نەبن، پێویستیان بە خۆپاراستن نییە لە كاتی تووشبوون بە پەتا.

د. پشدەر عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشی منداڵان دەڵێت: ئەو منداڵەی نەخۆشی درێژخایەنی نەبێت و منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ نەبێت، پێویست بەخۆپاراستن ناکات لەکاتی تووشبوون بە پەتا تەنها پشوو وەربگرێت، شلەمەنی و شۆربا زۆر بخواتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، منداڵ خوای گەورە وای دروست کردووە خاوەنی سیستمێکی بەرگری زۆر باشە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت سیستمی بەرگرییەکی ڕانەهێنراوە بۆ ئەوەی ئەم سیستمە چالاک و ڕاهێنراو بێت پێویست دەکات بهێڵیت منداڵەکەت تووشی پەتا ببێت تاوەکو سیستمی بەرگری لەشی بەهێز ببێت و سیستمەکە چالاک بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە