سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا داوای به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات كه سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌نگدان پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا به‌هێزتر و ده‌نگی له به‌غدا دلێرتر ده‌كات”.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه، “داوا له هه‌مو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌شدارییه‌كی كارای تێدا بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی شارستانی و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن، چاره‌نووس و داهاتوی نیشتمان، جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و چه‌سپاندنی باشتری فیدڕاڵی، به به‌شداری و ده‌نگی ئێوه، دیاری ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌یام و ئه‌مانه‌ته، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نیشتمانی و ده‌رفه‌تێكی نوێبونه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی به ده‌نگی ئازادتان، قۆناغی داهاتوی پرۆسه و ژیانی سیاسی له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن له به‌دیهێنانی زیاتری سه‌قامگیریی سیاسی، خزمه‌تگوزاریی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێكی شایسته بۆ هه‌موان”.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: “ده‌نگدان، پابه‌ندیتانه به مافه‌كانتان و به پته‌وكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراقی فیدڕاڵی‌دا، به‌شداریی فراوانتان له ده‌نگداندا، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا به‌هێزتر و ده‌نگی له به‌غدا دلێرتر ده‌كات، په‌یامێكی ڕون ده‌نێرێت له‌سه‌ر پابه‌ندیی گه‌لی كوردستان به دیموكراسی و ژیانی هاوبه‌ش و گفتوگۆ بۆ بنیاتنانی داهاتویه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق”.
نێچیرڤان بارزانی داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، “به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و پیشه‌یییانه، به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانێكی بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكی و ئارامی مسۆگه‌ر بكه‌ن. لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌رپرسیارانه و به‌پێی یاساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌مو لایه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردندا هاریكار بن، ئه‌ركی هه‌مومانه ڕویه‌كی جوانی دیموكراسی و شارستانیی هه‌رێمی كوردستان نیشان بده‌ین”.
ده‌شڵێت: “هه‌مو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه، ده‌نگ بده و له وێناكردنی داهاتوی خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به”.
