spot_imgspot_img

قوباد تاڵەبانی: پێویستە عێراق و هەرێم كێشەی مووچە چارەسەر بكەن

 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە و ڕایگەیاند، هاوڵاتییانی کوردستان دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.

قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەنراوێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان له‌ عێراق هیوامان خواست رۆژی سێ شەممە پرۆسەی ‌هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوەبچێت و هاووڵاتییان بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.

جەختیشی كردۆتەوە، گهاوڵاتییانی کوردستان دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن”.

دەشڵێت: هەربۆیە پێویستە ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی خێرای کێشەکان و بە تایبەتیش کێشە بودجە و مووچە بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە