spot_imgspot_img

كۆمەڵ: دەنگۆی دەنگدانمان بە كاندیدی ڕەیان كلدانی درۆی میدیای دەسەڵاتە

 

كۆمەڵی دادگەری كوردستان بەتوندی دژی هەواڵێکی میدیاکانی پارتی هاتەدەنگ و دەڵێت: یەکێکە لە درۆ و چەواشەکارییەکانی میدیای حزبی دەسەڵاتدار، کە بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات خەڵکی سارد بکاتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی کۆمەڵ لەسەر هەواڵێکی میدیای پارتی لەبارەی ئەوەی کۆمەڵ بڕیاری داوە لە دهۆک دەنگ بە کاندیدی ڕەیان کلدانی بدات:

سەبارەت بە دەنگۆی دەنگدانی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە کاندیدێک لە سنووری پارێزگای نەینەوا و ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە و یەکێکە لە درۆ و چەواشەکارییەکانی میدیای حزبی دەسەڵاتدار کە بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات خەڵکی سارد بکاتەوە دەنگ بە لیستی کۆمەڵ نەدەن.

ئێمە هەر بڕیارێک بدەین بە ئاشکرا بە ئەندامانی خۆمان دەڵێین و و داواکارین لە کادر و ئەندام و دۆست و هەوادار و دەنگدەرانی کۆمەڵ گوێ بەهیچ چەواشەکارییەک نەدەن و بەگوڕوتینەوە لەو ماوەیەی ماومانە کار بکەن بۆ سەرخستنی لیستی کۆمەڵ و بە کردەوە وەڵامی ئەو چەواشەکاریانە بدەنەوە.

مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی 9ـی 11ـی 2025، لە قەزای بەردەڕەش کۆبوونەوەیەک لە نێوان یەکێتیی و کۆمەڵی دادگەریی بەڕێوە چووە کە مەلا جەواد سکرتێری تایبەتی عەلی باپیر تێیدا ئامادە بووە و بڕیاری عەلی باپیری بە تەواوی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵی دادگەریی لە سنووری نەینەوا ڕاگەیاندووە پێویستە دەنگ بە ئەسیر ئیبراهیم کاندیدی ڕەیان کلدانی بدەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە