دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی، كه گوایه له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا له به‌یانی سێ شه‌ممه 11-11 ئینترنێت ڕاده‌گیرێت له عێراقدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك له خزمه‌تگوزاریی ئینترنێدا نابێت.
دیلان ره‌شاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن، به‌یانی سێ شه‌ممه له رۆژی ده‌نگدانی گشتیی خزمه‌تگوزاری ئینترنێت ڕاده‌گیرێت.
ده‌شڵێت: به هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین، كه هیچ گرفتێك له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینترنێت نیه بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه دووپاتییان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه له ده‌نگدانی گشتیدا، خزمه‌تگوزاری ئینترنێت به ته‌واوی له به‌یانی زووه‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن وتیشی، “هیچ هۆكارێك نییه بۆ راگرتنی ئینترنێت له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا و هیچ نووسراوێك یان ئاماژه‌یه‌كی وامان بۆ نه‌هاتووه نه له كۆمسیۆن نه له سه‌رووی خۆمان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران”.
ئاشكراشی كرد، خزمه‌تگوزاریی ئینترنێت بۆ هه‌موو بنكه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان دابین كراوه.
لای خۆشیانەوە، کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی حکومەتی عێراق ڕاگەیه‌نراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، “کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەهەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی تۆڕەکان‌و ژێرخانی تەکنیکی، ڕۆژی هەڵبژاردن خزمەتگوزارییەکی سەقامگیر بەبێ وەستان‌و پچڕان دەستەبەردەکرێت”.
ده‌شڵێت، “کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، چونەتە دۆخی ئامادەباشییەوەو تیمێکی تەکنیکییان ئامادەکردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو”.
