سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و جەخت دەكەنەوە، هەڵبژاردن لە پڕِۆسەیەکی ئارام و دیموکراتیدا بەڕێوەبچێت.
بارەگای بارزانی بڵایكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یۆنامی کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاریی و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا، هەروەها پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەردوولا هاوڕابوون لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەکی ئارام و دیموکراتیدا.
