spot_imgspot_img

لیستی ناوی 4 هەزار فەمانبەر بۆ زەوی ڕاگەیەنرا

 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لیستی ناوی 4 هەزار فەرمانبەری دیكەی بۆ وەرگرتنی زەوی ڕاگەیاند و دەشڵێت: لە ڕۆژانی داهاتوودا كاركردنی تیمەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی، لە قۆناغی چوارەمدا، چوار هەزار پارچە زەویی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تیروپشكیان بۆ كرا.

ئەمڕۆ دوو شەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و دەزگەكانی ڕاگەیاندن، ڕێوڕەسمی تیروپشك لە قۆناغی چوارەمدا بۆ ڕاگەیاندنی چوار هەزار پارچە زەویی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتی: ئەمڕۆ لە قۆناغی چوارەمی دابەشكردنی زەویدا بەسەر فەرمانبەرانی هەردوو ڕاژەی سەربازی و مەدەنی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەوی دیكە ڕادەگەیەنین، كە لەو تیروپشكەدا بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

وتیشی: لە سێ پرۆسەكەی دیكەی دابەشكردنی زەویدا، نزیكەی 25 هەزار پارچە زەوی دابەش كراون و ئەمڕۆش چوار هەزاری دیكە دابەش دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی زەوی وەك ڕێزگرتنێك لە كار و دەوامكردن و خۆڕاگریی فەرمانبەرانە كە 15 ساڵ بوو دابەشكردنی زەوی وەستابوو، بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانەوە سوپاسی جەنابی سەرۆك وەزیران دەكەین بۆ ئەم بڕیارەی. هاوكات پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانیش دەكەین كە لەم بڕیارەی سەرۆكوەزیرانی كوردستان سوودمەند دەبن و دەبنە خاوەن زەویی خۆیان.

سەبارەت بە كاركردن بۆ ڕاگەیاندنی قۆناغی دیكەی دابەشكردنی زەوی، ساسان عەونی، دەڵێت: كاركردنی تیمەكانی شارەوانی لە پرۆسەی دابەشكردنی زەویدا بەردەوامە بۆ ئەوەی قۆناغی دیكەی زەوی بۆ فەرمانبەران تیروپشكیان بۆ بكرێت و سەرجەم فەرمانبەران ببنە خاوەن زەویی خۆیان.

ليستى ناوەکان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە