spot_imgspot_img

کەشناسێک: کۆتایی هاتنی ئەم کەشە وشکە نزیکە

کەشناسێکی کورد باس لەوە دەکات، کە کۆتایی هاتنی ئەم کەشە وشکە نزیکە و بارانبارین دەستپێدەکات.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: خودای گەورە ویستی لەسەربێت لە 120 کاتژمێری داهاتوو کۆتایی بەم دۆخی وشکی و بێ بارانییە دێت، کە لەسەرەتای وەرزی پایزەوە کەشێکی وشک بێ باران، بەسەر تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان زاڵە تائێستا لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم باران نەباریوە تەنها هەندێ لەناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و سۆران لەیەک دوو شەپۆلی بارانبارینی لاواز باران باریوە.

باسی لەوەشکردووە: زۆربەی مۆدێلەکانی کەشناسی کۆکن لەسەر ئەوەی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەم حاڵەتی ناسەقامگیری گشتگیر ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات، شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

دەشڵێت: سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ دووشەممە، گۆڕانکاری زۆرباش لەپێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕوویداوە شەپۆلەکە جێگیربووە لەتەواوی ناوچەکان، لەشەپۆلێکی لاواز گۆڕاوە بۆ شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند، هێشتا گۆڕانکاری ماوە لە چەند ڕۆژی بڕو جۆری بارانبارینەکە باشتر ڕوون دەبێتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە