spot_imgspot_img

هایلوکسی 2026 بە کارەبا، بەنزین، و هایدرۆجینەوە دێتە مەیدان

تۆیۆتا هایلوکس 2026 بە سێ بژاردەی توانای جیاوازەوە دەست بە گەشتەکەی دەکات: کارەبا، بەنزین، و هایدرۆجین!

تۆیۆتا هایلوکس 2026 خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێ لە مێژووی خۆیدا وەک یەکێک لە متمانەپێکراوترین و پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە جیهان. نەوەی نۆیەمی ئەم بارهەڵگرە ژاپۆنییە چەمکی توانای کاری دەگۆڕێت، چونکە تۆیۆتا یەکەم وەشانی تەواو کارەبایی (BEV) لە مێژووی ئەم مۆدێلەدا ئاشکرا کرد، هایلوکسی کارەبایی لەگەڵ مۆدێلی نوێی 2026 بەردەست دەبێت، لەگەڵ بزوێنەرە دیزڵ و بەنزینەکان کە شکۆمەندی ئەم بارهەڵگرە ئەفسانەییەیان دروست کرد.

لە گۆڕانکارییەکی ستراتیژی بوێرانەدا، کۆمپانیای تۆیۆتا بڕیاریدا کە هایلوکس بخاتە ناو جیهانی کارەباوە، لەڕێگەی وەشانێکەوە کە پاترییەکی لیسیۆم-ئایۆنی بە توانای59.2  کیلۆوات/کاتژمێی  تێدایە، هەروەها دوو بزوێنەری کارەبایی کە سیستەمێکی جووڵەی دەبڵ ئەکسل پێشکەوتووی پێ دەبەخشن.

ئەوپەڕی هێزی ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە نوێیەکە 1600 کیلۆگرامە، لە کاتێکدا ئەو بارەی کە دەتوانێت لە حەوزەکەی دواوە هەڵیبگرێت کێشی دەگاتە  715 کیلۆگرام.

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، شوێنی دانیشتنەکان لە هەموو کاتێک زیاتر پێشکەوتوو و ئاسوودەتر بووە، بە بوونی شاشەیەکی گەورەی ناوەندی کە بە سیستەمی نوێی Toyota Smart Connect  کار دەکات، جگە لە سیستەمی پەیوەندییە زیرەکەکان و نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا (OTA) کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

لە ڕووی سەلامەتییەوە، هایلوکسە نوێیەکە بەم سیستەمانەی خوارەوە دێت:

  • چاودێریکردنی خاڵی کوێر.
  • ئاگادارکردنەوەی دەرچوون لە هێڵی شۆفێری.
  • کامێرایەکی زیرەک بۆ بەدواداچوونی سەرنجدانی شۆفێر.
  • هەروەها، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەم مۆدێلەدا، سیستەمی ئاراستەکردنی کارەبایی بۆ دانراوە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە