spot_imgspot_img

دەربارەی دەوامی کارمەندانی کۆمپانیاکان بڕیار درا

بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراقدا، لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بڕیاری دا گشت کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى 2 کاتژمێر مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم خاوەنکار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەینێ لە ماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتییدا مۆڵەتێکی دوو کاتژمێری بدەنە کارمەندەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “مافى هەموو هاوڵاتییەکە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگبدات، بڕیارماندا گشت کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى ( 2 کاتژمێر ) مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان بۆ ئەوەی لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداری بكەن لەو پڕۆسە دیموکراتییە و دەنگی خۆیان بدەن”.

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، “کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیاکانیش ئاگادار دەکەینەوە، هەر خاوەن کار و کۆمپانیاییەکی كەرتی تایبەت ڕێگری كرد، یاخود ڕێگەی پێنەدان بچن بۆ دەنگدان، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن، عەقید نیهاد07504469129 “.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە