spot_imgspot_img

ئەپلیکەیشنی پسووڵەی خۆراک کاراکرایەوە

%13ـی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار نەکردووە، بەهۆیەوە بەشەخۆراک و بەشەئاردی مانگانەیان بڕاوە، بڕیارە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وتی، “بڕیارە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تا 20-11-2025 ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە تەنیا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە ماوەی ڕابردوو نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بکەن، ئەمە درێژکراوەی قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی ئەو قۆنا‌غە دەستدەکرێت بە قۆناغی دووەم و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێکی دیکەی زانیارییەکان لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار بکەن.

هاوکات، لە قۆناغی دووەمدا چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بەردەست دەبن لەوانە، خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاووڵاتییان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسووڵە لە بریكارێک بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسووڵەی خۆراكیان نییە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە