کاتژمێر ٠٥:٤٨ خولەک بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیری تورکیا ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای سندرگە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٣،٢٥ کیلۆمەتر ڕوویداوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە بوونی زیانەکانی بکرێت.
