spot_imgspot_img

هێرش کرایە سەر هەسەدە و چوار شەڕڤان بوونە قوربانی

لە ئاکامی هێرشێکدا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات، چوار شەڕڤان بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی سەربازیی ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەر بە داعش بن، لە نزیک شارۆچکەی سوسەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر هێرشیان کردە سەر کاروانێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئاکامی هێرشەکەدا دوو شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون و چەکدارەکانیش هەڵاتوون.

بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکە، دوای هێرشەکە هێزەکانی سووریای دیموکرات شارۆچکەکەیان گەارۆ داوە و دەستیان کردووە بە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە