کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بۆ ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێتە هەوری تەواو.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک زیاتر دادەبەزن بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
